كه‌عبى ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 4-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكرد،وفۆرمێكى فه‌رمى به‌ڕاده‌ستكردنى ئه‌ستۆى دارایی تایبه‌ت بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگرت،كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى وردبینى بۆ كراوه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى پێش كۆتاییهاتنى ساڵى ڕابردوو ئه‌ستۆى دارایی خۆى پێشكه‌شكردووه‌،وڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه‌ به‌پێى نووسراوى هاوپێچدا،داوایشى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌له‌بكه‌ن له‌ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی خۆیان بۆ ئه‌مساڵ،به‌وپێیه‌ى ئه‌م ڕێوشوێنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ڕێكاره‌كانى پاراستنى سامانى گشتى وبه‌رپرسى حكومیش له‌گۆمانكردن به‌ئه‌ستۆى دارایی خۆى".