ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى:كازمى یه‌كه‌مین كه‌سه‌ ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكرا بكات

ناوخۆ
  • 4-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ڕایگه‌یاند،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكردووه‌.
    فه‌رمانگه‌ى خۆپارێزى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"فۆرمى ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی تایبه‌ت به‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌،به‌مه‌یش یه‌كه‌مین به‌رپرسه‌ له‌سه‌رۆكه‌كانى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ كه‌ئه‌ستۆى دارایی خۆى ئاشكرا بكات".
    وتیشى"ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌كۆتایی ساڵى 2019 ورده‌كاریی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوه‌كه‌ى ژماره‌ 30ى ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،دواى په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى(61) وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى(73)ى ده‌ستوور".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"مادده‌ى(16/ یه‌كه‌م/ ج)ئاماژه‌ى به‌پابه‌ندكردنى هه‌ر یه‌كه‌ له‌(سه‌رۆك وپه‌رله‌مانتاران وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیره‌كان وهاوتاكانیان)كرد یان ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پۆستى فه‌رمیین وه‌ك چۆن له‌بڕگه‌كانى ترى مادده‌كه‌دا هاتووه‌،به‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌ستۆى دارایی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن".