به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند"له‌چوارچێوه‌ی به‌خششێكی تایبه‌تی بێبه‌رامبه‌ردا زیاتر له 2 هه‌زار خوێندكار له كۆلێجه‌كانی كۆمه‌ڵه پزیشكییه‌كان وه‌رگیراون".
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ڕایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كی تایبه‌تی بێبه‌رامبه‌ردا، 2 هه‌زار و 776 خوێندكار له كۆمه‌ڵه‌ی به‌شه پزیشكییه‌كان(پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی) له زانكۆ و كۆلێجه تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی 2020-2021 وه‌رگیراون، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، 17 هه‌زار و 968 هه‌زار خوێندكار كێبڕكێیان كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه بێبه‌رامبه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ش به‌پێی میكانیزم و چه‌ند مه‌رجێك كه بۆ خوێندكاران دیاریكرابوون تاوه‌كو داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمانگه‌ی خوێندنی زانكۆ تایبه‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن: (www.pe-gate.org).
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێشتر چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ پێشكه‌ش كردن له به‌شه پزیشكییه‌كانی (پزیشكی، پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی) د‌یاریكردبوو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری، ئه‌و خوێندكارانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو بۆ وه‌رگرتنیان له كۆلێجه‌كانی (پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی) ده‌بوایه كۆی نمره‌یان (540) بێت واتا به‌تێكڕایی (90%)، ئه‌وانه‌شی داواكارییان پێشكه‌شی كۆلێجی پزیشكی گشتی له‌زانكۆكانی عه‌مید و وارسی ئه‌نبیا كردبوو، ده‌بوایه كۆی نمره‌كانیان (558) بێت واتا به‌تێكڕایی (93%) و ده‌بێت خوێندكار ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بێت بۆ ساڵی 2019-2020.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، خوێندكاران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و پێشبڕكێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه بێبه‌رامبه‌ره، و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بواری بۆ چه‌ند توێژێك ره‌خساندووه تاوه‌كو بێبه‌رامبه‌ر له‌ژماره‌یه‌ك كۆلێج وه‌ربگیرێن و درێژه به‌خوێندن بده‌ن، هاوكارییه‌كه‌ش كوڕ و كچی شه‌هید و بێ باوك و خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها كوڕان و كچانی خۆبه‌خشانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و خوێندكارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌خۆبه‌خش چوونه‌ته ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌و خوێندكارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌تن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دانیشتووی گونده‌كانن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یاخود سه‌خت بووه،ستایشى هاریكارى زانكۆ وكۆلێژه تایبه‌ته‌كانیشى كرد له‌داڕشتنى ده‌سپێشخه‌رى به‌خششى بێبه‌رامبه‌ردا وزیادكردنى كورسیى خوێندنى بێبه‌رامبه‌ر بۆ پشتیوانیكردنى خوێندكارانى خۆشه‌ویستمان ووه‌رگرتنى ژماره‌یان وبه‌دمه‌و هاتنى خواستى زانستی‌یان وبه‌جێ گه‌یاندنى پێداویستییه‌كانى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگا".