به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در،ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دڕ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،داواى پاراستنى یه‌كڕیزى عێراق وسه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ى كرد.
سه‌دڕ له‌تویتێكدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دوادچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ ساڵیادى ڕووداوى فڕۆكه‌خانه‌یه كه‌تیایدا حاجى سوله‌یمانى وحاجى موهه‌ندیس خواى گه‌وره لێیان خۆشبێت شه‌هیدبوون له‌سه‌ر ده‌ستى ئامێره جه‌نگییه دوژمنكارییه‌كان ئه‌مریكا".
وتیشى"لێره‌دا گه‌رمترین سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هید ده‌كه‌م هیودارم خواى گه‌وره دڵنه‌واییان بداته‌وه".
سه‌در هیوایشى خواست هه‌مووان دان بهژیرى وئارامى خۆیان بگرن،ونه‌كه‌ونه دواى پیلانگیرى زلهێزانى جیهانى كه‌ده‌یه‌وێت عێراق به‌ره‌و پێكدادان ببات،كه‌ئێمه وگهلهكهمان ئه‌و شته‌مان ناوێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه،با یه‌كڕیزى عێراق وسه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ى وبڕیاركهى بپارێزین دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى كه‌ده‌یه‌وێت عێراق وئاسایشهكهى تێكبدات ،بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى دوژمنكارانه‌ى زایۆنستى.
سه‌دڕ داوایشى كرد ناوى به‌رخۆدان ومقاومهتى عێراقى بهپرشنگدارى له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان وجیهان بپارێزرێت.