ڕاوێژكارى كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى دارایی له‌بوودجه‌ى 2021

ناوخۆ
  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ته‌ها حسێن

    و:سۆما جاف
     
    مزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى دارایی له‌زۆربه‌ى بڕگه‌كان له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو،پێشبینیشى كرد له‌هاوینى داهاتوو نرخه‌كانى نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌.
    ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌توانرێت كورتهێنان چاره‌سه‌ر بكرێت له‌زۆربه‌ى بڕگه‌كانى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ،له‌نێویشیاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت،وكه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان،به‌مه‌یش قه‌رزكردن قه‌ره‌بووده‌كاته‌وه‌". 
    ڕاوێژكارى دارایی پێشبینیشى كرد"نرخى نه‌وت به‌رده‌وام بێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ره‌و ئاستێكى به‌رز تا ده‌گاته‌ 65 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌گه‌ڵ هاتنى هاوینى داهاتوو،ولابردنى كۆت وبه‌نده‌كانى گواستنه‌وه‌،له‌دواى باشتربوونى ڕه‌وشى جیهانى،له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
    وتیشى"زیادكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌به‌م دواییه‌ له‌لایه‌ن ئۆبێكه‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌ردرا به‌ڕێژه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا،هێمایه‌كه‌‌ بۆ زیادبوونى خواستى جیهانى له‌سه‌ر نه‌وت وكه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى پڕبوونه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌م بابه‌ته‌".
    ئاماژه‌یشیدا"ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌وڵاتدا گه‌یشتۆته‌ له‌سه‌دا 30 %ى كۆى دانیشتوان،له‌نێویشیاندا كۆچبه‌رانى ڕابردوو وبێ كاران،له‌پاڵ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌دوو ملیۆن خێزان هه‌ن ،زیادكراون به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا كه‌به‌ڕووكى جیهانى گرتۆته‌وه‌".