په‌یامنێرمان:خۆپیشاندانه‌كانى زیندووكردنه‌وه‌ى ساڵیادى شه‌هیدبوونى موهه‌ندیس وهاوڕێكانى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر كۆتایی هات

ناوخۆ
  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    خۆپیشاندانه‌كانى زیندووكردنه‌وه‌ى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا كۆتایی هات. 
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دووباره‌ ڕێگاكان ده‌كه‌نه‌وه‌ دواى كۆتایی هاتنى خۆپیشاندانه‌كانى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس وهاوڕێكانى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر".
    وتیشى"ئه‌میندارێتى به‌غدا هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر وناوچه‌كانى نزیكى ده‌ستپێكردووه‌".
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه‌،پلانى تایبه‌تى ئه‌منى به‌خوپیشاندانه‌كانى تایبه‌ت به‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌پاراستنى خۆپیشانده‌رانى یه‌كه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبوونى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتاوه‌كو ئێستا هیچ ڕووداوێك تۆمارنه‌كراوه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ بایه‌خ به‌ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان وڕاهێنانه‌ پێویسته‌كان ده‌ده‌ن"،ئه‌وه‌یشى وت"شوێنى خۆپیشاندانه‌كان له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رێتى