كه‌عبى داواى دانانى گره‌نتى پێویست ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنى گرانبونی کاڵا وكه‌ره‌سته‌ خۆراكییه‌كان

  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى له‌حكومه‌ت ولایه‌نه‌كانى چاودێرى كرد گره‌نتى پێویست دابنێن بۆ كۆنترۆڵكردنى گرانبونی کاڵا وكه‌ره‌سته‌ خۆراكییه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،"كه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چاودى كه‌وتووه‌ به‌عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م خوله‌ به‌په‌رۆشه‌ بۆ فه‌راهه‌مكردنى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌ست وبێگه‌رد وخاوێن مسۆگه‌ر بكات،بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى فراوان بڕه‌خسێنێت بۆ كه‌سانى لێهاتوو وده‌ستپاك نوێنه‌رایه‌تى شه‌قامى عێراقى بكات،ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌سته‌به‌ر ناكرێت به‌بێ په‌له‌كردن له‌فه‌راهه‌مكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى به‌مه‌به‌ستى به‌خشینى ڕه‌وایی ته‌واو به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ،بۆیه‌ ده‌بێت ڕه‌سانه‌یه‌تى ئه‌م یاسا گرنگه‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت". 
    ئاماژه‌یشیدا"ده‌بێت ئه‌مساڵ به‌زووترین كات  پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ په‌سه‌ند بكرێت،له‌پێناو پاراستنى چینى لاواز وخاوه‌ن داهاته‌ سنوورداره‌كان،وجه‌ختكردن له‌سه‌ر فراوانكردنى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان وچالاككردنه‌وه‌ى میكانزمه‌كانى ترى په‌یوه‌ست به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وكۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان وڕاكێشانى وه‌به‌رهێنان بۆ وڵات".
    كه‌عبى وتیشى"ئێمه‌ داوا له‌حكومه‌ت ولایه‌ن وده‌زگا چاودێرییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دیكه‌ ده‌كه‌ین گره‌نتى پێویست وگونجاو دابنێت بۆ كۆنترۆڵكردنى گرانبونی کاڵا وكه‌ره‌سته‌ خۆراكییه‌كان كه‌ڕوویدا له‌دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ئه‌مه‌یش بارگرانییه‌كى گه‌وره‌ بۆ هاوڵاتى دروستكردووه‌".