به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،دووپاتیكرده‌وه عێراق و گه‌له‌كه‌ی پێویستیان به ئاشتی و سه‌روه‌ری هه‌یه
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه، نوسیویه‌تی، "هه‌ندێك لایه‌ن و وڵات ده‌یانه‌وێت له عێراقدا بمانخه‌نه ناو ئاڵۆزی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه".
راشیگه‌یاند، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها رێگه نادرێت هیچ ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی یاخود هه‌ر شتێكى دیكه بكرێته ئامانج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك ئاڵۆزی دروست بكات، دژی فه‌رمان و بڕیاری ئێمه‌یه و زیان به ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق و خاك و گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به قازانجی هێزی خراپه و تاریكیه بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و توندوتیژی رابكشێت و بیكاته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "عێراق و گه‌له‌كه‌ی پێویستیان به ئاشتی و سه‌روه‌ری هه‌یه، ئێمه سه‌ری خۆمان بۆهیچ كه‌سێك جگه له‌خودا دانانه‌وێنین".