به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى،چاوى كه‌وتووه به‌حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
وتیشى"له‌دیداره‌كه هه‌ردوولا دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى وسیاسی وڵاتیان تاوتوێكردووه،به‌تایبه‌تى ره‌وشى ئه‌منى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌پاڵ تاوتوێكردنى پێویستى كۆتاییهێنان به‌دۆسییه‌ى ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان".
وتیشى"له‌دیداره‌كه‌یشدا ڕه‌وشى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى له‌هه‌ردوو پارێزگاى زیقار وواست خراوه‌ته‌به‌ر باس"،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان،له‌پاڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،له‌پێناو كاركردن بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان وبه‌جێ گه‌یاندنى پێداویستییه‌كانیان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر"پێویستى به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وده‌زگاكانى وڵات ،بۆ به‌جێ گه‌یاندنى داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان،وكاركردن بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌روویان بۆته‌وه".