به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى ڕاگه‌یاند كه موقته‌دا سه‌دڕ ڕێنمایی دروستكردنیدا بۆ وه‌رگرتنى سكاڵاكانى په‌یوه‌ست بهخانووبهرهى مه‌سیحییه‌كان وموڵهكه داگیركراوه‌كانیان.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در ڕێنمایی دروستكردنى درا بۆ وه‌رگرتنى سكاڵاكانى برایانى مه‌سیحى كه‌په‌یوه‌سته به‌خانووبه‌ره وموڵكه داگیركراوه‌كانیان،ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوو،وسه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنه كردارییانهى ڕێككه‌وتنى له‌باره‌وه كرا خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"كارده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له‌ڕێگاى وه‌رگرتنى سكاڵاكانى برایانى مه‌سیحى له‌ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ى وڵات،به‌هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه دادوه‌رى وحكومییهكان بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ربكه‌وێت سه‌رپێچى یاخود په‌لامارى خانووبهرهكانى هاوبه‌شه‌كانى نیشتمانیان داوه".
كه‌عبى داوایشى له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كرد هاریكارى بكات له‌میان نێرده دیبلۆماسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌باره‌ى بابه‌تى وه‌رگرتنى سكاڵاكانى برایانى مه‌سیحى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان وپێشكه‌شكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى دووپاتكردنى داگیركردنى موڵك وخانووبهرهكانیان،وپه‌له‌كردن لهگهڕاندنهوهى له‌ڕێگاى كه‌ناڵه‌كانى دادوه‌رى ویاسایی،هه‌روه‌ها داوایشى له‌هه‌موو مه‌سیحییه‌كانى ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد په‌یوه‌ندى بهلیژنهكهوه بكه‌ن له‌ڕێگاى ئیمێلى ئه‌لیكترۆنییه‌وه".
وژماره‌ى ته‌له‌فۆن/واتس‌اپ 07807709783 ،به‌و پێیه‌ى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان ڕاده‌ستى به‌ڕێزان ئه‌ندامانى لیژنه‌كه بكرێت".