به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى واده‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى ڕێگا دخراوهكانى ئاشكراكرد،كهلهمیان پلانى تایبه‌ت بهپاراستنى خۆپیشانده‌رانى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئه‌بو
لیوا تاریق ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هه‌ندێك لهڕێگاكانى هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافه درخران وئێواره ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر چوارى ئێواره دووباره ده‌كرێنه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ كاتى پێویسته بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى له‌پێناو ئه‌وه‌ى ڕێك وپێك بكرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى،دوێنێ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هه‌ندێك لهڕێگاكانى هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافهى به‌غدا داخران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پلانى ساڵیادى شه‌هیدبوونى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند داخستنى ڕێگاكانى له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه به‌مشێوه‌یه:
ڕێگاى هێڵى خێرا به‌ره‌و نه‌هزه.
ڕێگاى هێڵى خێرا به‌ئاڕاسته‌ى یاریگاى شه‌عب.
له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر.
له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان.
لهچوارڕیانى ئیتسالات به‌ئاڕاسته‌ى پردى جمهورى(كۆمارى).
چوارڕیانى فهنادق به‌ئاڕاسته‌ى پردى جمهورى(كۆمارى).
له‌گۆڕه‌پانى كههرهمانه به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى فیرده‌وس به‌ره‌و گۆڕه‌پانى نه‌سڕ تاده‌گاته گۆڕه‌پانى ته‌حریر.
گۆڕه‌پانى ته‌ربییه به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان.
قورتبه به‌ئاڕاسته‌ى ته‌یه‌ڕان.
لهمۆڵى نه‌خیل به‌ئاڕاسته‌ى قورتبه.
ئاماژه‌یشیدا داخستنى ڕێگاكانى به‌ره‌ى كه‌رخ له‌شه‌قامى فڕۆكه‌خانه ده‌بێت به‌هاتن وچوون وداخستنى یه‌ك شه‌قام.