وه‌زاره‌تى ناوخۆ:پلانى پاراستنى خۆپیشانده‌ران به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەمنی
  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه‌،پلانى تایبه‌تى ئه‌منى به‌خوپیشاندانه‌كانى تایبه‌ت به‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌پاراستنى خۆپیشانده‌رانى یه‌كه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبوونى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتاوه‌كو ئێستا هیچ ڕووداوێك تۆمارنه‌كراوه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ بایه‌خ به‌ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان وڕاهێنانه‌ پێویسته‌كان ده‌ده‌ن"،ئه‌وه‌یشى وت"شوێنى خۆپیشاندانه‌كان له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رێتى".