پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌به‌غدا به‌رپاده‌كرێت بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت

ئەمنی
  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستیان به‌سه‌ر 9 تفه‌نگ ونارنجۆكى هێرشكردن وكه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى گرت له‌میان ئۆپه‌راسیۆنێكى پشكنین له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌هه‌واڵگیرى فه‌وجى سێى لیواى پێنجى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ پرۆسه‌یه‌كى پشكنینى مه‌یدانییان به‌رپاكرد بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا".
    وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ر 8 تفه‌نكى جۆرى كلاشینكۆف وتفه‌نگێكى RBK و5 نارنجۆكى هێرشكردن و5 گه‌نجینه‌ى چه‌ك و76 گوللـــه‌ى تفه‌نگى جۆراوجۆر وده‌مانچه‌یه‌ك وپێداویستى سه‌ربازى جۆراجۆر گرتووه‌ له‌میان پشكنینى هه‌ردوو ناوچه‌ى حه‌مدانیه‌ وئه‌ساتزه‌ له‌پارێزگاى به‌غدا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وتیشى"كه‌ره‌سته‌كان به‌یاداشتنامه‌یه‌كى یاسایی ده‌سته‌به‌سه‌ركران به‌بێ هه‌بوونى هیچ ڕووداوێكى دیاریكراو".