به‌غدا-اه‌ع
تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌به‌ناو تیمه تیرۆرستییه‌كان له‌چیاى مه‌كحول كاریكردووه.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك وله‌میان چاودێرى به‌رده‌وامى بۆ تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى،توانیان تیرۆرستێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بووه وبه‌چه‌كدار له‌به‌ناو تیمه تیرۆرستییه‌كانى چیاى مه‌كحول كاریكردووه".
وتیشى"ئه‌م تیرۆرسته له‌كه‌رتى دیجله وشاره‌دێى زاب كاریكردووه"ئاماژه‌یشیدا"دانى به‌وه‌دانا چه‌كدارى ئه‌و گروپه تیرۆرستییه بووه وهه‌روه‌ها كاریشى كردووه له‌تیمێكى تیرۆرستى بۆ دزیكردن وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ وموڵكى هاوڵاتیانى ئاواره‌بووى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه له‌كاتى داگیركردنى شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه".
ئه‌وه‌یشى وت"وته‌كانى تۆماركراوه به‌دانپێدانانه‌وه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه بۆ وه‌رگرتنى سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى".