شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌گورزێكى ئاسمانى دوو تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك كوژران

ئەمنی
  • 3-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند دوو تیرۆرستى داعش له‌ڕێگاى گورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك كوژراون.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فڕۆكه‌كانى ئێف پانزه‌ى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گورزێكى ئاسمانى له‌"دۆڵى كوورى پارێزگاى كه‌ركوك"به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد ئه‌نجامداوه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"گورزه‌ ئاسمانییه‌كه‌ بۆته‌ هۆى كوشتنى دوو تیرۆرستى گروپى تیرۆرستى داعش".