به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراق،خاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزێكى لیواى 18ى فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى به‌ره‌و ناوچه‌ى دۆڵى زغێتون سه‌ر به‌شاره‌دێى ڕه‌شاد-شارۆچكه‌ى داقووق به‌ڕێكه‌وت،وتوانیان حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش خاپووربكهن"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م حه‌شارگه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان به‌كارده‌هێنرا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌نێو حه‌شارگه‌كه كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى وپاترى وكهرهسهى كاره‌بایی وتهلى كاره‌بایی وپێداویستییه‌كانى چێشتلێنان دۆزراوه‌ته‌وه".