به‌غدا-اه‌ع
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،خۆپیشانده‌ران به‌ره به‌ره ڕووده‌كه‌نه گۆڕه‌پانى ته‌حریرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى.
وتیشى"هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه له‌سایه‌ى ڕێوشوێنى توندى ته‌ندروستى وئه‌منى".
ئاماژه‌یشیدا"میكانزمى گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت دواى داخستنى چه‌ند ڕێگایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتییه‌وه ڕاگه‌یاندرا".
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،دوێنێ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند پلانى ئه‌منى دانراوه بۆ هه‌موو گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌تایبه‌ت گردبوونه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه"،ڕوونیشیكرده‌وه"پلانه‌كه بریتییه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگارى وداخستنى ڕێگاى لاوه‌كییه‌كان له‌شه‌قامه گشتییه‌كان ،له‌پاڵ ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وهونه‌رى وكامێراكان".