وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:له‌ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و32 كه‌سى دیكه‌یش برینداربوونه‌

ناوخۆ
  • 1-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئامارى گیانله‌ده‌ستدان وبرینداران به‌هۆى یارییه‌ ئاگرینه‌كان له‌میان ئاهه‌نگه‌كانى سه‌ر ساڵى زایینى 2021 ڕاگه‌یاند.
    دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دوایین ئامارى گیانله‌ده‌ستدان وبرینداران به‌هۆى یارییه‌ ئاگریینه‌كان له‌ماوه‌ى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى زایینى 25 برینداربوو به‌هۆى یارییه‌ ئاگرینه‌كان وحه‌وت برینداریش به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك گیانله‌ده‌ستدان".
    به‌در ڕوونیشیكرده‌وه‌"برینداره‌كان برینه‌كانیان جیاوازه‌ له‌نێوان برینى سووك بۆ برینى سه‌خت له‌چه‌ند شوێنێكى جه‌سته‌یان"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 30 بریندارى تۆماركرد دواى گرگرتنى ناوه‌ندێكى بازرگانى له‌كه‌ركووك له‌كاتى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو ئه‌ركه‌كانى خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان وداوا له‌هه‌مووان ده‌كان ڕێگا له‌م دیارده‌ نه‌رێنییه‌ بگرن كه‌مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا وته‌ندروستى هاوڵاتیان".