ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان كۆى داهاتى باج وگومرگى بۆ ساڵى 2020 ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ناوخۆ
  • 1-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆى داهاتى باج وگومرگى بۆ ساڵى 2020 ڕاگه‌یاند.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"داهاتى باج وگومرگ وئه‌مانات بۆ ساڵى 2020 به‌به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو 2019 به‌زیاتر له‌72 ملیار دینار زیادیكردووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌ده‌رئه‌نجامى ڕاسپارده‌ وپاڵپشتى وچاودێرى چڕى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،وئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى ووردبینى فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وبه‌هۆى ئه‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وڕاگرتنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌زۆربه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان داهاتى باج ورسومات گومرگى وئه‌ماناته‌كانى له‌ئه‌نجامى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ ساڵى 2020 ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ده‌گاته‌ (1.195.266.395.323)ترلیۆن دینار،كه‌چى هه‌مان داهات له‌ساڵى 2019(1.122.970.568.610) ترلیۆن دینار بووه‌".
    وتیشى"ڕێژه‌ى داهاته‌كان له‌ساڵى 2020 به‌به‌روارد به‌ساڵى 2019 به‌رزبۆته‌وه‌ به‌جیاوازى(72.295.826.713)  ملیار دینار زیادیكردووه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌ركى گه‌وره‌ى كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ به‌هاریكارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى وهه‌وڵى به‌رده‌وامیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌كانیان له‌فراوانتركردنى داهاتى حكومه‌ت،وده‌سته‌كه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌ڵێنه‌كه‌ى به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى درووشمى ساڵى 2021 ساڵى چاڵنج وسه‌ركه‌وتن ده‌بێت".