وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌نجامى وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌میان كه‌ناڵى په‌ڵپگرتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ناوخۆ
  • 1-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌نجامى وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌ڕێگاى كه‌ناڵى په‌ڵپگرتنى په‌یوه‌ست به‌وه‌رگرتنى ناوه‌ندى بۆ ساڵى خوێندنى 2021/2020 ڕاگه‌یاند.
    دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بوودى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ئه‌نجامه‌كان 4277 خوێندكار وه‌رگیراون له‌و خوێندكارانه‌ى پێشووتر فۆرمى وه‌رگرتنیان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ وهه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ناونیان نه‌بووه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى  1508 خوێندكار له‌وانه‌ى كۆنمره‌یان زیاتر له‌75% بووه‌ وناویان له‌په‌یمانگاكان ده‌رچووه‌ وه‌گیراون".
    وتیشى"چاوخشاندن به‌ئه‌نجامى وه‌رگرتنه‌كان واڵایه‌ بۆ خوێندكاران له‌ده‌روازه‌ى خوێندن وپلاندانان وچاودێرى".