به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،12 تیرۆرستى داعش له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد كه‌له‌به‌ناو دیوانى جوند وسه‌ربازگه‌كان چه‌كداربوونه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى نه‌ینه‌وا له‌میان چاودێرى به‌رده‌وامى تیرۆرستانى داعش 21 تیرۆرستى داعشى داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیركرد،به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بوون".
وتیشى"تیرۆرسته‌كان له‌به‌ناو دیوانى جوند وسه‌رباگه گشتییه‌كان وفیرقه‌ى سیلاوى ویه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانى وه‌ك چه‌كدار وهاریكه‌ر له‌ژێر چه‌ندین ناو وناونیشان كاریان كردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"له‌میان لێكۆلێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌وه‌دانا چه‌كدارى ئه‌و گروپه تاوانكارییانه بوونه وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان له‌ماوه‌ى ڕابردوو كردووه واته له‌پێش پرۆسه‌ى ئازادى"،دووپاتیشیكرده‌وه"وته‌كانیان وه‌رگیراوه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".