به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نایه‌وێت بوودجه به‌م شێوازه‌ى ئێستا په‌سه‌ند بكرێت.
غزى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى بوودجه یه‌كێكه له‌یاسا ستراتیژییه‌كان له‌عێراق ووڵات له‌ڕووى داراییه‌وه به‌بێ فهراههمكردنى بوودجه به‌رده‌وام نابێت،وئاواتمان ئه‌وه بوو بوودجه پێش ئه‌م كاته ڕه‌وانه بكرایه به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دواكه‌وت".
وتیشى"به‌بۆچوونى من له‌ماوه‌ى 45 ڕۆژدا یان مانگێك ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه ده‌درێت"،ئاماژه‌یشیدا"خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بوودجه ده‌كرێت له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،وله‌دواى ئه‌وه واده‌ى دانیشتنى دووه‌م دیاریده‌كرێت دواى دانیشتنى یه‌كه‌م به‌سێ ڕۆژ ،وده‌ست به‌گفتوگۆ وئامادهكردنى شێوازى كۆتایی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته ده‌نگدانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ده‌درێته لیژنه‌كان وهه‌ر لیژنه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكات بۆ ئاشكراكردنى سه‌رنج وتێبینییهكانى".
غزى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نایه‌وێت بوودجه به‌م شێوه‌ى ئێستا په‌سه‌ند بكرێت به‌ڵكو گواستنه‌وه هه‌یه له‌نێوان ده‌روازه‌كان ،به‌ڵام نابێت خه‌مڵاندنى بوودجه زیادبكرێت چونكه له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته".