به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى ئاشكرایكرد چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنه‌وار دزراوه‌كان،هه‌روه‌ها واده‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى پشووه فه‌رمییه‌كانیشى دیاریكرد.
نازم له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى له‌هه‌وڵدایه بۆ داڕشتنه‌وه‌ى هه‌ندێك یاداشتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كان له‌میان مه‌رج ودۆخى دیاریكراو"،وتیشى"ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى جۆراوجۆرى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنه‌واره دزراوه‌كانى عێراق له‌هه‌موو شوێنێك".
له‌لایه‌كى تره‌وه نازم ڕوونیكرده‌وه"یاساى پشووه فه‌رمییه‌كان دوا داڕشتنه‌وه‌ى بۆ كراوه وڕه‌وانه‌ى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت،هیوادارین له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته‌ى تر بخرێته ده‌نگدانه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه وپاشان ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت"