كازمى:به‌یه‌كڕیزى عێراقییه‌كان درێژە بەكاروانی گەشەپێدان وبنیاتنانه‌وه‌ ده‌ده‌ین

  • 31-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،به‌یه‌كڕیزى عێراقییه‌كان  درێژە بەكاروانی گەشەپێدان وبنیاتنانه‌وه‌ ده‌ده‌ین
    كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌،ڕایگه‌یاند:هەموو ساڵێك خەڵكی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن ـ ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان". 
    وتیشى:پێكەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەكانمان تێپەڕاند، هەر پێكەوەش درێژە بەكاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە كەناری ئارام. گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی".