كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له‌كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات داتاكانیان به‌سیسته‌مى بایۆمه‌ترى نوێبكه‌نه‌وه‌

ناوخۆ
  • 31-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌ده‌نگده‌رانى سه‌رجه‌م پارێزگاكان كرد سه‌ردانى بنه‌كانى تۆماركردن بكه‌ن له‌ناوچه‌كانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى داتاكانیان به‌سیسته‌مى بایۆمه‌ترى نوێبكه‌نه‌وه‌.
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"داوا له‌ده‌نگده‌ران وكارمه‌ندانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌كه‌ن سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆماركردن له‌ناوچه‌كانى خۆیان بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى داتاكانیان به‌سیسته‌مى بایۆمه‌ترى له‌به‌روارى  2-1-2021،بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى تاوه‌كو 3ى ئێواره‌ وده‌بێت سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانى كه‌سایه‌تى هه‌ڵبگرن وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ساڵى 2021".
    وتیشى"كۆمسیۆن سیسته‌مى تۆماركردن په‌سه‌ندكردووه‌ وهه‌روه‌ها پاڵێوراوانى ژماره‌ 6ى ساڵى 2020 وئه‌نجامدانى هاوپه‌یمانێتى وبه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنى پارته‌ سیاسییه‌كان ژماره‌ 2ى ساڵى 2020ى په‌سه‌ند كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 2021".
    كۆمسیۆنى ڕایشیگه‌یاند"سیسته‌مى سكاڵا وتانه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 7ى ساڵى 2020مان په‌سه‌ندكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراقى 2021".