هاوپه‌یمانى سائیرون جه‌ختیكرده‌وه‌ ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 30-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
    په‌رله‌مانتار حه‌مدوڵلا ڕیكابى وته‌بێژى فه‌رمى هاوپه‌یمانى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى سائیرون جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌،وڕازیش نابێت بارگرانى بخرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیان له‌سایه‌ى قه‌یرانى دارایی كه‌ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه‌".
    وتیشى"هاوپه‌یمانى سائیرون به‌رگرى له‌مافى هاوڵاتیان ده‌كات وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌ به‌تایبه‌ت چینى مامناوه‌ندى وهه‌ژاران،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌هه‌وڵه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى ژیانیان له‌میان داخوازییه‌كان به‌پێویستى باشتركردنى پێكهاته‌كانى كۆبوونى خۆراك وبایه‌خدان به‌سوودمه‌ندانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى".
    ئاماژه‌یشیدا"هاوپه‌یمانى ناوبراو ڕاوبۆچوونى خۆى له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایی خستۆته‌ڕوو ،به‌وه‌ى ده‌بێت حكومه‌ت سیاسه‌تێكى ئابوورى زانستییانه‌ بدۆزێته‌وه‌ وله‌سایه‌یدا قه‌یرانى ئێستاى عێراق چاره‌سه‌ر بكات وسوود له‌داهاته‌ ئابوورییه‌كانى به‌شێوازێكى دروست ببینێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى لێبڕینى مووچه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ووه‌زیره‌كان وپله‌ باڵا وتایبه‌ته‌كان به‌بێ ده‌ستكاریكردنى قووتى هاوڵاتیان ومووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان چونكه‌ شایسته‌ى ئاساییین وئه‌گه‌رى ده‌ستكاریكردنیان نییه‌ له‌هه‌ر دۆخێكدا بێت".