به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ كۆمپانیانى ڤایزه‌ر واژۆ ده‌كات بۆ هاورده‌كردنى ڤاكسینى كۆرۆنا.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق له‌گه‌ڵ ڤایزه‌ر به‌رده‌وامى پابهندییهكانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڤاكسین وكۆمپانیاكانى دیكه‌ى واژۆكردووه".
وتیشى"سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو یه‌كه‌مین ژه‌مه ڤاكسینه‌كان ده‌گاته ملیۆن و500هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین"،ڕوونیشیكرده‌وه"چه‌ند گرێبه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ ڤایزه‌ر هه‌یه به‌پێى ڕیژه وپێشینهكانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".
به‌در دووپاتیشیكرده‌وه"لهچارهكى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه له ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه دیارى ده‌كرێن"،وتیشى "زنجیرییهك ساردكه‌ره‌وه بۆ عه‌مباركردنى ڤاكسینه‌كه ئاماده‌كراوه".
شایه‌نى باسه پێشووتر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند"عێراق به‌منزیكانه ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت،ئاماژه‌یشیدا گرێبه‌ستى هاورده‌كردنى ڤاكسینى ڤایزه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه تایبهتهكانیشى ده‌گرێته‌وه.
ته‌میمی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانى ڤاكسینى كۆرۆنا كه‌له‌عێراق پشت پێى ده‌به‌سترێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بهرههمهێنهرهكهى واژۆى له‌سه‌ر كراوه به‌و پێیه‌ى له‌میان گرێبه‌سته‌كه بێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زیاتر له140 زنجیره ساردكهرهوهى هه‌یه بۆ پاراستنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌به‌غدا وپارێزگاكان ،وله‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه گرێبه‌ست واژۆ كراوه".