کازمی: کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان بنچینەی ئاسایش و ئارامییە

  • 30-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان بنچینه‌ى ئاسایش وئارامییه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لەکاتی بەشداریکردنی لەکۆنگرەی ساڵانەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان وتارێکی پێشکەشکرد وسڵاو وڕێزى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران وپله‌ باڵاكانى هه‌موو ده‌زگا سه‌ربازى وئه‌منییه‌كانى ـــ سوپا وپۆلیس وپۆلیسى فیدڕاڵى وهه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر وئاسایشى نیشتیمانى وحه‌شدى شه‌عبى وپێشمه‌رگه‌ كرد".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زاى  كازمى ڕایگه‌یاند"ئێوه‌ سمبولى عێراقن وده‌ستكه‌وته‌كانتان له‌ساڵى 2020 گه‌وره‌ وشانازییه‌ بۆ ئێمه‌،چونكه‌ ساڵى له‌ناوبردنى ته‌واوه‌تى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وداخستنى هه‌موو بنه‌ماكانى گه‌شه‌سه‌ندنى بوو،وهه‌روه‌ها ڕێگاگرتنیش بوو له‌هه‌وڵه‌ خراپه‌كارییه‌كانى،وساڵى 2021یش له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منى باشتر ده‌بێت".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌،سه‌رۆك وه‌زیران داوایكرد وه‌زیره‌كان وده‌زگاكانى وڵات هاریكاربن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان چونكه‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌،له‌گه‌ڵ یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵى كه‌رته‌كان وسوود وه‌رگرتن له‌تواناكانیان،بۆ به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌بێت ئه‌ركى هه‌واڵگریمان یه‌كخه‌ینه‌وه‌ بۆ دروستكردنى ته‌واوكارى پێویست له‌ئه‌ركى ئه‌منیمان"،داوایشیكرد،بایه‌خ به‌بنیاتنانى ده‌روونى جه‌نگاوه‌ران وكارمه‌ندانى بدرێت،دڵسۆزى بۆ وڵاته‌.. دڵسۆزى بۆ وڵاته‌..دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌بێته‌ نه‌وه‌ ئه‌منییه‌ نوێیه‌كان فێرى ئه‌وه‌یان بكه‌ین عێراق به‌نرخه‌،خوێنى به‌نرخمان به‌خشى بۆ پاراستن ئاسایش ویه‌كڕیزى وسه‌لامه‌تى گه‌له‌كه‌ى سه‌ربارى هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان".
    كازمى جه‌ختیشیكرده‌وه‌"كۆنترۆڵكردنى سنووه‌كان بنچینه‌ى ئاسایش وئارامییه‌"،به‌پێویستیشى زانى زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ لایه‌نه‌كانى سه‌ره‌وه‌ به‌رزبكرێنه‌وه‌ ونابێت هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باره‌گاى باڵا حه‌شاردرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت وله‌رۆشنایی ڕووداوه‌كه‌ ڕاسپارده‌ ده‌ربكرێت ،نه‌ك هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه‌ بێت".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ساڵى 2020 ساڵى هه‌ڵسه‌نگاندنى فه‌رمانده‌ وبه‌رێوبه‌رانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى كاره‌كانیان"،به‌پێویستیشى زانى دابڕانه‌كانى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دووربخرێته‌وه‌ وڕێكارى تاكه‌ كه‌سى جێبهێڵن،وتێكۆشان بكه‌ن له‌سه‌ر ئامانجه‌ دانراوه‌كانیان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان".
    كازمى،ڕێنمایشیدا به‌ڕاهێنانى جه‌سته‌یی وزانستى وده‌روونى،داوایشى كرد ئاماده‌كردنى پرۆگرامه‌كانى ڕاهێنان فراوانتر وته‌واوكارى بكرێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران وپله‌ باڵاكان".
    ئه‌وه‌یشى وه‌بیر هێنایه‌وه‌"پاراستنى گه‌له‌كه‌مان ئامانجى هه‌ره‌ سه‌ره‌كییمانه‌،گه‌ل بخه‌نه‌ نێو گلێنه‌ى چاوه‌كانتان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئاڵنگارییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێشتا كارى زۆرمان له‌به‌رده‌مدایه‌،هێشتا چه‌كى بێ مۆڵه‌ت وباندى تاوانكارى وبازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وچه‌ك وناكۆكى خێڵه‌گه‌رى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بوونى هه‌یه‌،ده‌بێت هه‌موومان شان به‌شان به‌ره‌نگار وبه‌رپه‌رچى بده‌ینه‌وه‌".
    وتیشى"ئه‌ركى داهاتوومان پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌،وده‌بێت هه‌مووان له‌ئێستاوه‌ كاربكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژێنگه‌یه‌كى ئارام بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ساڵى 2021"،به‌گرنگیشى زانى  سووكایه‌تى به‌ هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌منى نه‌كرێت،چونكه‌ پێشێلكارییه‌كان پێشلكارى تاكه‌كانه‌ وله‌هه‌موو ده‌زگاكان ڕووده‌دات".
    ئه‌وه‌یشى وت"هه‌موو شكستخواردنێكى سوپاكان له‌جیهان به‌هۆى دابڕانه‌وه‌ بووه‌ وده‌بێت لێى دووربكه‌وینه‌وه‌"،وتیشى"ساڵى 2021 ده‌بێت ساڵى دڵسۆزى بۆ ده‌زگاكانى وڵات وباوه‌ڕدارى به‌ده‌زگاكان بێت،ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ نوێیه‌ وله‌ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
    كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند"گیانى متمانه‌یی وته‌واوكارى ناونیشانى ده‌زگاكانى ئه‌منى وسه‌ربازییه‌ ،وزۆریش گرنگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێوه‌ ته‌واوكارى بێت".