حه‌ربیه‌ فاكته‌ره‌ یارمه‌تیده‌ره‌كانى پشتیوانیكردنى ئارامى ئه‌منى له‌كه‌ركوك دیاریده‌كات

ئەمنی
  • 30-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،چه‌ندین فاكته‌رى دیاریكرد كه‌ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌پشتیوانیكردنى ئارامى ئه‌منى له‌پارێزگاكه‌.
    فه‌ریق ڕوكن سه‌عه‌د حه‌ربییه‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاریكارى به‌رده‌وامى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحكومه‌تى خۆجێى پێگه‌یه‌كى ره‌سه‌نى ئه‌منى دروستكرد"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كه‌ركوك ئارامییه‌كى ئه‌منى به‌رده‌وامى هه‌یه‌،نه‌ك ئه‌منییه‌تێكى شڵه‌ژاو".
    وتیشى"دووباره‌ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش وكووشتنى زۆربه‌یان وده‌ستگیركردنى سه‌رانى ئه‌م تیرۆرستانه‌ وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا چه‌ند فاكته‌رێكن ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى پارێزگاكه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"گۆڕانكارییه‌كى ئاشكرا وگه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ڕووى ئاسایشى پارێزگاى كه‌ركوك،وزۆربه‌ى ڕێگاوبانه‌كان به‌شه‌و وڕۆژ كراوه‌ن،وئارامى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌،وخزمه‌تگوزاریش بۆ گونده‌ ئاواره‌بووه‌كان ده‌سته‌به‌ركراوه‌،وهه‌موو كه‌مپى ئاواره‌كانیش داخراون".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كه‌ركوك ئارامى كۆمه‌ڵایه‌تى وخزمه‌تگوزارى هه‌یه‌ به‌هۆى هاریكارى یه‌ك ئاڕاسته‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ وئاینه‌كانى پارێزگاكه‌".