بهغدا-اهع
سەرۆک بەرهەم لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی میسر جەختیکردەوە لە هەماهەنگی دوقۆڵی و بەهێزکردنی کاری لیژنەی باڵای نێوان عێراق و میسر.
سەرۆکایەتی کۆمارلهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەلائەدین عەبدولمونعم محەممەد موسا، باڵیۆزی میسر لە عێراق.
لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندی دێرینی نێوان عێراق و میسر لە بوارە جیاجیاکان و پەرەپێدانی بۆ ئاستێکی بەرزتر لە چوارچێوەی هاریکاری دوقۆڵی نێوان هەردو وڵات و کاری لیژنەی باڵای نێوان عێراق و میسر و هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر لە رێگەی ئەو لێکتێگەشتن و پرۆتۆکۆڵانەی کە رێککەوتنی لەسەرکراوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار لە رێگەی باڵیۆزی میسر سڵاو و رێزی خۆی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کرد، ھاوکات باڵیۆزی میسر پابەندبونی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بونیادنەر لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک داخوازییەکانی هەردو گەل و وڵات بھێنێتەدی لە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن دا.