كووشتنى تیرۆرستێكى مینڕێژكراو وده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى دیكه‌ له‌شارۆچكه‌ى به‌عقووبه‌

ئەمنی
  • 30-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،تیرۆرستێك مینڕێژكراو كووژراوه‌ وتیرۆرستێكى تر له‌به‌عقووبه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمێكى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى دیاله‌،تیرۆرستێكى مینڕێژكراو له‌ناوچه‌ى به‌زل له‌ڕێگاى مورادییه‌ى پارێزگاى دیاله‌ كوشتووه‌،كه‌ ده‌یویست له‌كاتى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌ر ساڵى زایینى خۆى له‌شارۆچكه‌ى به‌عقووبه‌ بته‌قێنێته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"پشتوێنى بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ بووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى كلاشینكۆف وكه‌ره‌سته‌كانى ونارنجۆكى ده‌ستى تیرۆرسته‌كه‌ گیراوه‌".
    وتیشى"تیرۆرستێكى دیكه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ له‌نێو گروپى چه‌كداره‌ تونده‌ڕه‌وه‌كان كاریكردووه‌ وبه‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بووه‌ وپێشووتریش به‌رپرسى ئه‌م گروپه‌ تیرۆرستییه‌ى خۆكووژه‌كان كووژرا وهه‌شت تیرۆرستى دیكه‌یان ده‌ستگیركراوه‌".