به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ده‌كرێت.
حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى 58ى/دووه‌مى ده‌ستوورى عێراق درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژى ڕاگه‌یاند له‌به‌روارى 3 كانوونى دووه‌مى 2021 تاوه‌كو 3ى شوباتى 2021،ئه‌مه‌یش له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ژماره‌یه‌ك یاساى گرنگ له‌نێویشیاندا یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2021".
حه‌داد وتیشى"ڕێوشوێنه‌كانى یاسادانان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ڕه‌نگه 20-30 ڕۆژ بخایه‌نێت،وئه‌نجومه‌نى نوێنهرایش سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساكه ده‌كات".
ئه‌وه‌یشى وت"گفتوگۆى جددى وچڕ ده‌كرێت به‌ئاڕاسته‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌كان له‌یاساى بوودجه‌دا،وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كورتهێنان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چینى مامناوه‌ند وهه‌ژار وخاوه‌ن داهاته سنوورداره‌كان".