بهغدا-اهع
وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی دەیەم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆناوچەکانی خۆیان دەستپێدەکات و لەو چوارچێوەیەشدا هەر خێزانێک بگەڕێتەوە ناوچە رەسەنەکانیان بەبەهای 1500000 (ملیۆنێک و پێنج سەد) هەزار دینار هاوکاری دەکرێن.
ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی لەراگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،رایگەیاند، حکومەت پابەندە بەهاوکاری دارایی ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەو چوارچێوەیەشدا قۆناغی دەیەم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان راگەیەنراوە و لەرێگەی کارتی بانکییەوە 2600 (دو هەزار و شەش سەد) خێزان بەبڕی 1500000 (ملیۆنێک و پێنج سەد) هەزار دینار هاوکاری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان پێداگرە لەسەر هاوکاریکردنی سەرجەم خێزانە ئاوارەکان، دوای ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بودجەی تایبەت بە ئاوارەکان پەسەندکرا.