به‌غدا-اه‌ع
رەزا ئاردکانیان وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هه‌نارده‌كردنى غازى ئێرانى بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كى په‌له ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد لهرەزا ئاردکانیان وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى وشاندى یاوه‌رى،ولهمیان دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكارهكانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆكى شاندى ئێرانى سڵاو ورێزى حه‌سه‌ن ڕووحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران گه‌یانده سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وهیوای به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵاتى خواستووه،له‌گه‌ڵ پاڵپشتى كردنى هه‌نگاوه ئه‌منییه‌كانى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كى نایاسایی،وكۆنترۆڵكردنى گروپهكانى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا ،وسهپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات به‌پێى یاسا".
وتیشى" ئاردکانیانى به‌ڵێنى حكومه‌تى ئێران گه‌یاند به‌دووباره ده‌ستپێكردنى هه‌نارده‌كردنى غازى ئێران به‌په‌له بۆ عێراق كه‌به‌م دواییه به‌هۆكارى هونه‌رى بڕدرا".