وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:حكومه‌تى ئێستا نایه‌وێت دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بێت

  • 29-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ى غازى حلفایه‌ له‌ساڵى 2022 ده‌چێته‌ بوارى خزمه‌تكردنه‌وه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تى ئێستا نایه‌وێت دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بێت.
    نازم له‌میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى ئێستا نایه‌وێت دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بێت وبه‌ئارامى وژیرى له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌وداى كرد".
    وتیشى"وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ڤایزه‌ر ته‌واوكردووه‌ بۆ هاورده‌كردنى ڤاكسینى كۆرۆنا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى حیلله‌ وواژۆكردنى گرێبه‌ستێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ بۆ دروستكردنى دوو كه‌شت،هه‌روه‌ها ده‌نگیدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ناسڕییه‌ وده‌نگدان له‌سه‌ر پشتیوانی جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى باڵاوگه‌ى باشوور".
    ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌ى غازى حلفایه‌ له‌ساڵى 2022 ده‌چێته‌ بوارى خزمه‌تكردنه‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى وت"بوودجه‌ى 2021 سه‌ره‌تاى جێبه‌جێكردنى پلانى چاكسازى گشتگیره‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"په‌ڕه‌ى سپى سه‌ره‌تاى چاكسازیی پێویسته‌".
    له‌باره‌ى شانده‌كانى ئێران نازم ڕایگه‌یاند"گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شاندى ئێرانى تیشكى خسته‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى ئاسایش وئابوورى".