به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر دوو تیرۆرستى له‌ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستگیركرد.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وام له‌ئۆپراسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانى دژى تیرۆرستانى داعش"،وتیشى"ده‌زگاكه سێ ئه‌ركى جیاجیاى له‌هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركووك وبه‌غدا ئه‌نجامداوه،وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركووك،ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراقى بووه".
ڕه‌سول له‌لایه‌كى تره‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"یه‌كه‌ى چاودێرى وبه‌دواداچوونى سه‌ر به‌ده‌زگاى دژه تیرۆر بۆمبێكى چێندراوى تیرۆرستانى داعشى پووچه‌ڵكرده‌وه كه‌بۆ به‌ئامانجگرتنى كاروانێكى سه‌ربازى سه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق چێندرابوو".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزێكى ده‌زگاى دژه تیرۆر ئه‌ركێكى جیاى ئه‌نجامدا له‌پارێزگاى به‌غدا-شارۆچكه‌ى ئه‌بو غرێب ،وتیایدا توانى ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى چه‌ك بگرێت هه‌روه‌ها 48بۆمبى تانكى له‌سه‌ر شێوازى بۆمبى چێندراوى دۆزییه‌وه".