هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی چ له بواری نه‌وت و چ له بواری داهاتی نا نه‌وتییدا،كه‌چى كاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتیكردوه،دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌رێنى بوون،وناتوانین لهئێشتادا بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین تا ئه‌و كاته‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ى 2021 ده‌درێت.
كاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماژه‌ى دا "دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌رێنى بوون،وناتوانین لهئێشتادا بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین تا ئه‌و كاته‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ى 2021 ده‌درێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه"په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندنى دانوستاندنكار له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبووه‌وه وبهڕاشكارى باس له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه وئه‌و خاڵانه كرا كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتوون".
گه‌زنه‌یی ڕوونیشیكرده‌وه"شاندى حكومه‌ت هه‌رێم سێ خاڵى سه‌ره‌كى ڕاگه‌یاند،یه‌كه‌میان حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى كورتهێنانى دارایی،ئه‌مه‌یش ڕێكارێكى ئه‌رێنیه به‌ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا".
وتیشى"خاڵى دووه‌میش ئه‌وه‌یه،شاندى هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه كه‌ئاماده‌یه پابه‌ندى هه‌موو ئه‌و خاڵانه بێت كه له‌یاساى بوودجه‌ى 2020 وبوودجهى 2021 هاتووه له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى نه‌وت به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنى شایسته‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌پێى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو له‌خاڵى سێیه‌مدا "باسكردن له‌باره‌ى شكستخواردنى دانوستانه‌كانى شاندى هه‌رێم نادروسته،چونكه نابێت پێشوه‌خته بڕیار له‌م باره‌یه‌وه بدرێت".
باس له‌وه‌كرد به‌رده‌وامى گفتوگۆكان په‌یوه‌سته به‌یاساى كورتهێنانى دارایی كه‌تاوه‌كو ئێستا ته‌مه‌نى كۆتایی نه‌هاتووه وله‌به‌غدا گفتوگۆى له‌سه‌ركراوه وبهشهكهى تریش په‌یوه‌سته بهبوودجهى 2021 وچۆنێتى په‌سه‌ندكردنى ،ئایا وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه،یان گۆرٍانكارى له‌سه‌ر هه‌ندێك لهبڕگهكانى ده‌كرێت
لاى خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی چ له بواری نه‌وت و چ له بواری داهاتی نا نه‌وتییدا.
قوباد تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،بڵاویكردهوهورایگهیاند، له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم، له ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار كاتژمێردا هه‌مو ورده‌كاری رێڕه‌وی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیمان بۆ په‌رله‌مانتارانی كوردستان ڕونكرده‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان دایه‌وه.
راشیگه‌یاند، "جهختمانكردهوه به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 رێككه‌وتوین، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی چ له بواری نه‌وت و چ له بواری داهاتی نا نه‌وتییدا".