به‌غدا-اه‌ع
حەسەن نازم وتەبێژی ئه‌نجومه‌نى وەزیران ووه‌زیرى رۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگەیاند: سبەینێ پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران،وئاماژه‌یشیدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران له مانگەكانی داهاتوودا دواناكەوێت.
نازم له‌میان میوانداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ئیخبارییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند"بڕیاری حکومەت لەبارەی کەمکردنەوەی بەهای دراوی عێراقی دوای گفتوگۆ و راوێژێکی زۆر هات و راو بۆچونی جیاواز لەوبارەیەوە زۆربون"،ڕوونیشیكرده‌وه"بودجە ساڵى داهاتوو بەتەنها لەلایەن حکومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سەرکردەى فراكسیۆنه سیاسییەکان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە دەنگى لەسەر بدەن".
وتیشى"لەگەڵ شاندی هەرێمى كوردستاندا لەبارەی یاسای قەرزەوە گەیشتووینەتە رێککەوتن، هاوکات لەبارەی رێژەی پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە لە بودجەدا گفتوگۆکان بەردەوامە".
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه،نازم ڕوونیكرده‌وه"حكومه‌ت داواى له‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كان واژۆ بكات"،جه‌ختیشیكرده‌وه"حكومه‌ت بوودجه وكه‌ره‌سته‌ى تایبه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌سته‌به‌ركردووه".
له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریش ،نازم ڕوونیكرده‌وه"ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار له‌وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى زیانبه‌خشه ومووچه‌ى له‌بوودجه وه‌رده‌گرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌مانگه‌كانى ڕابردوو زۆربه‌ى به‌رپرسه باڵاكانى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى گۆڕدران به‌هۆى گومانى گه‌نده‌ڵى".
وتیشى"هه‌ندێك به‌شی ناپێویست بۆ وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى زیادكرابوون"،دووپاتیشیكرده‌وه كارده‌كه‌ن بۆ په‌یكه‌ربه‌ندى كردنى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌شێكى نوێ له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى زیادكراوه كه‌بایه‌خ به‌هه‌مه‌جۆرى كلتوورى له‌عێراق ده‌دات".
ئاماژه‌یشیدا"وڵاتى دۆست بیمه‌یان به‌خشى بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه دیمانه گرنگه‌كان له‌موسڵ، وده‌ستمانكرد به‌دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى مزگه‌وتى نوورى".
باس له‌وه‌كرد"سیاسیه‌تى ڕابردووه به‌ڕاشكاوى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى پشتگوێ خست".