به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه، له‌مانه‌وه‌ى شێوازى ده‌وامى قوتابخانه‌كان به یه‌ك رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ،كه‌چى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنى ڕاسپارد پابه‌ندبن بهبڕیارهكانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان .
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عه‌لى حه‌مید دلێمى وه‌زیرى په‌روه‌رده سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده‌ی له پارێزگاكان راسپاردوه، پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێكی دیكه‌دا نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی خوێندكاران و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده مسۆگه‌ر بكرێت.
وتیشى"، له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك رۆژ ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر پۆله و به‌پێی قۆناغه‌كه‌ی، (سه‌ره‌تایی یان ناوه‌ندی) بێت، خشته‌یه‌كی ده‌وامكردنیان بۆ دیاریده‌كرێت وڕۆژهكانى تر‌ى هه‌فته ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه تیایدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ده‌بێت.
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیكردۆته‌وه، بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌كی تێدا ناكرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی له پارێزگاكان ده‌ریده‌كه‌ن وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.