ا ه ع ئەمریكا ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی خستە لیستی تیرۆرەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند هەنییە پەیوەندی بە هێزەكانی عیزەدین قەسامەوە هەیە كە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسە، ئەو بریارەش هەر یەك لە بزوتنەوەی سابرینی فەلەستینی و لیوای سەورە و بزوتنەوەی حەسم مسریتەینی گرتەوە، لای خۆیەوە حازم قاسم وتەبێژی بوتنەوەی حەماس رایگەیاند ئەو بڕیارە ناڕەوایەی ئەمریكا لایەنگرییە بۆ ئیسرائیل و بە هەوڵێكی شكستخواردووی لەقەڵەمدا. بەپێی ئەو بڕیارەش هەموو جۆرە پارەیەكی هەنییە لە ئەمریكا بلۆكدەكرێن و رێگری لە كۆمپانیا ئەمریكییەكانیش دەكرێت هاوكاری بكەن.