بانكى ڕافیده‌ین داوا له‌ سەرجەم لقەکانی ده‌كات پابەندبن بە بەهای فه‌رمى دۆلاره‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    بانکی رافیدەین رایگەیاند، داوا لەسەرجەم لقەکانی بانکەکەیان لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکەن لەئەمڕۆوە دوشەممەوە بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 1460 (هەزار و چوار سەد و شەست دینار) مامەڵەی پێوەبکرێت.
    نوسینَگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانکی رافیدەین لەراگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(أه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دینار، لەئەمڕۆ دوشەممەوە  لەسەرجەم لقەکانی بانکەکەیان لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 1460 (هەزار و چوار سەد و شەست دینار) مامەڵەی پێوەدەکرێت.
    ئەوەش هاتوە، داوا دەکەن سەرجەم لقەکانی بانکەکەیان پابەندبن بەو بڕیارە کە تایبەتە بە بەهای دۆلار.