شاندێكى ئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى غانمى گه‌یشته‌ به‌سڕه‌

ئەمنی
  • 28-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ وفه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گه‌یشتنه‌ پارێزگاى به‌سڕه‌.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ناوخۆ وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وفه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور وفه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى وفه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وژماره‌یه‌كى دیكه‌ى فه‌رمانده‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، گه‌یشتنه‌ پارێزگاى به‌سڕه‌،بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌".