به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان،دووپاتیكرده‌وه،په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى بوودجه‌ى 2021 ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا،پێشبینیشى كرد یاساى بوودجه‌ى له‌ماوه‌ى مانگێك له‌دواى گه‌یشتنى بۆ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
حه‌داد بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"پرۆژه یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2021 نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،به‌ڵام چاوه‌روان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌كه بگاته په‌رله‌مان"،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌كاتى گه‌یشتنى یاساكه ده‌ست به‌ڕێوشوێنه یاساییه وپهرلهمانییهكان ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردن وده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه".
پێشبینیشى كرد "سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى بوودجه بكرێت وپاشان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م،ودهستدهكرێت بهتاوتوێكردنى تێروته‌سه‌ل له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك لیژنه‌ى دارایی وله‌نێو گومبه‌زى په‌رله‌ماندا،وهه‌روه‌ها گوڕانكارى وگفتوگۆى توند ده‌كرێت له‌باره‌ى بڕگه ودهروازهكانى یاساكه وبابهتهكانى".
وتیشى"ئه‌گه‌رى هه‌یه بوودجه هه‌مواربكرێته‌وه وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان یان ئه‌نجامدانى ڕاگوزه‌رى له‌سه‌ر ده‌روازه‌كانى یان داوا له‌حكومه‌ت بكرێت هه‌ندێك لهبڕگهكانى ههمواربكاتهوه".
ئاماژه‌یشیدا"ماوه‌ى گفتوگۆكان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه وده‌نگدان له‌سه‌رى له20 ڕۆژه‌وه بۆ مانگێك ده‌بێت".