سێ تیرۆرستى شانه‌ نوستووه‌كان له‌كه‌ركووك ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 28-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سێ تیرۆرستى شانه‌ نوستووه‌كان له‌كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمه‌كانى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى كه‌ركووك سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان سێ تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌ى(4ى تیرۆر)ده‌ستگیر بكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى شانه‌ نوستووه‌كانى داعش بوونه‌ وله‌پارێزگاى كه‌ركووك چالاكبوونه‌".
    وتیشى"له‌لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه‌ چه‌كدارى گروپه‌ تاوانكارییه‌كان بوونه‌ وبه‌شدارییان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ تیرۆرستى كرده‌وه‌ له‌میان دانانى زاڵگه‌كان له‌ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنیان له‌به‌ناو جه‌نگى فه‌تحى موبین به‌هێڕشكردن بۆ سه‌ر شارى كه‌ركووك له‌ساڵى 2005"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر دواى وه‌رگرتنى وته‌كانى دانپێدانانه‌كانیان".