به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
حسێن عیقابى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى پشتیوانیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت ووبه‌رهێنان له‌بوودجه‌ى گشتیدا بۆ به‌هێزكردنى داهاتى دارایی وڵات.
عیقابى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،بوودجه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان،وپێداچوونه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى نه‌كراوه"،وتیشى"هه‌ردوو دۆسییه‌ى وبه‌رهێنان وپشتیوانیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له‌بابه‌ته ئه‌كتیڤه‌كانى دۆخى ئابوورى عێراقه".
وتیشى"وڵات به‌بێ هه‌بوونى پشتیوانى بۆ هه‌ردوو كه‌رتى وه‌به‌رهێنان وتایبه‌ت له‌ڕووى ئابوورى ودارایی سه‌قامگیر نابێت،روونیشیكرده‌وه پشتیوانیكردنى هه‌ردوو كه‌رته‌كه داهاتى وڵات به‌هێزتر ده‌كات به‌گوژمه‌ى دارایی وبوودجه‌ى گشتى پته‌وتر ده‌كات وهه‌لى كار بۆ بێكاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌سایه‌ى زیادبوونى ڕێژه‌ى بێكارى كه‌بارگرانى له‌سه‌ر وڵات دروستكردووه به‌دامه‌زراندنى گشتى وبۆته هۆى دروستبوونى كێشه وگرفتى زۆرى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".
وتیشی"ئێمه پشتیوانى هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندى پاڵپشتیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت ووبه‌رهێنان وگه‌شه‌پێدان بێت به‌تایبه‌ت له‌سێكته‌ره‌كانى پیشه‌سازى وكشتوكاڵى".