ئه‌عڕه‌جى:عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى به‌هێز بكات

ئەمنی
  • 27-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى به‌هێز بكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عڕه‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌عڕه‌جى پێشوازیكرد له‌میشێل رینتیاز باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له‌به‌غد"،وتیشى"هه‌ردوولا له‌باره‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وهۆڵه‌ندا وڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنیان تاوتوێكردووه‌،له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆستدا".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا دۆسییه‌ى كه‌مپى ئاواره‌كان وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ وكاركردن بۆ به‌هێزكردنى وبه‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى خراوه‌ته‌ به‌ر باس"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌عڕه‌جى جه‌ختیكرده‌وه‌ عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى به‌هێز بكات،له‌پێناو خزمه‌تكردنى ئاسایش وبه‌رژه‌وه‌ندى وڵاتان ودوورخستنه‌وه‌یان له‌قه‌یرانى زیاتر".