به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كه‌مكردنه‌وه‌ى غازى ئێرانى ده‌سته‌به‌ركردنى ته‌زووى كاره‌با به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ،له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه ئیخبارییه،ڕایگه‌یاند"لایه‌نى ئێرانى دابینكردنى سووته‌مه‌نى غاز له5 ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ 3 ملیۆن مه‌تر سیجا كه‌مده‌كاته‌وه به‌هۆى کەڵەکەبوونی قەرزی پارەی ئەو غازەی کە عێراق لە ئێرانەوە هاوردەی کردووە ".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ده‌سته‌به‌ركردنى ته‌زووى كاره‌با له‌به‌غدا وفوڕاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات"،به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى دابینكردنى غازى ئێرانى له‌دواى هه‌فته هات له‌گرتنه‌به‌رى برٍیارێكى هاوشێوه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى دابینكردن له50 ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ 5 ملیۆن مه‌تر سێجا".
مو‌سا داوایشى كرد"وه‌زاره‌تى دارایی شایسته‌كانى غازى ئێرانى خه‌رجبكات بەپێچەوانەوە ئەگەری هەیە کێشەی نەبوونی کارەبا دروست بێت".