به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنورداریی خوێندكاران له‌قۆناغه‌كانی ته‌واوبودا ته‌نیا له‌زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كاندا له‌ساڵی خوێندنی 2002 / 2003 ه‌وه تا ساڵی 2008/ 2009 بۆ كورسیه‌كانی خوێندن .
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ڕێگه به به‌و خوێندكارانه بده‌ن كه له‌ساڵانی خوێندنی 2000-2003 تاوه‌كو 2008-2009 خوێندنیان ته‌واوكردوه له‌به‌شی به‌یانیان و ئێوارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
وتیشی، "ئه‌و خوێندكارانه ناتوانن له‌و بڕیاره سودمه‌ند بن، كه له‌بڕیاره‌كانی پێشوتر سودمه‌ندبون یاخود به‌هۆی گزی و ساخته‌كاری و سزای قورسه‌وه له‌خوێندن دابڕاون".
وتیشی، "وه‌رگرتنی داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ خوێندن به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ساڵانی 2008-2000 تاوه‌كو 2019-2020 له‌خوێندن دابڕابون".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاریدا، خوێندكارانی سه‌ركه‌وتو له‌كاتی ته‌واوكاری خوێندنه‌كانیاندا بۆ ساڵی 2020-20219 هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌ك كرێ لێوه‌رناگیرێت.