سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 27-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند،كه‌وه‌ك به‌ناوى به‌پرسى تیمێكى سه‌ربازى له‌كه‌رتى نه‌ینه‌وا وكه‌ركوك وپۆلیسى نائیسلامى داعش كاریكردووه‌.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"له‌میان چاودێریكردنى تیرۆرستانى داعش،تیمێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش ده‌ستگیربكات،كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبوو،له‌پاڵ ده‌ركردنى چه‌ندین فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ به‌ناوى به‌رپرسى تیمی سه‌ربازى كه‌رته‌كانى كه‌ركوك ونه‌ینه‌وا ،وپۆلیسى نائیسلامى تیرۆرستانى داعش كاركردووه‌،له‌پاڵ كاركردنى وه‌ك سه‌رباز له‌ به‌ناو تیمى قادسییه‌ ،ودیوانى توێژینه‌وه‌ وبه‌ره‌وپێشبردن،پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌یش دواى دروستكردنى تیمێكى پسپۆڕ ودانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ وهه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى هات له‌شارده‌ێى شوان سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"وته‌كانى وه‌رگیراوه‌ به‌دانپێدانانه‌وه‌ وڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌رى گیراوه‌ته‌به‌ر".