لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:مووچه‌ى دوو مانگى داهاتوو په‌یوه‌ندى به‌بوودجه‌وه‌ نییه‌

ناوخۆ
  • 27-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

    و:سۆما جاف
     
    لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌، پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە موچەی تەواوی ساڵی داهاتوو گەڕەنتی دەکات و دەڵێت، موچەی دوو مانگی داهاتووی موچەخۆران و خانەنشینان هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژەیاساکەوە نییە.  
    ئەحمەد سه‌فار، بڕیاردەری لیژنه‌ى دارایی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند، "ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت، ئەوە موچەی تەواوی ساڵی داهاتووی فەرمانبەرانی دەوڵەت گەرەنتی دەکات." 
    دەشڵێت، "بەپێی دەرخستە داراییەکان، موچەی مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی ساڵی داهاتوو ئامادەیە ئەگەر بێتوو بودجەش پەسەند نەکرێت."  
    باسی لەوەشکرد، "پەرلەمان دژی هەموو جۆرە لێبڕێنێکی موچەی کەم و مامناوەندی فەرمانبەران دەوەستێتەوە."  
    ئاماژەی بەوەکردووە، "کورتهێنانی دارایی لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو پڕدەکرێتەوە، نەوتی هەناردەکراو زۆرجار زیاتردەبێت لەو ڕێژەیەی کە پلانی بۆ دانراوە، نرخی نەوتی پێشبینکراو کە بودجەی 2021ی لەسەر بنیادنراوە کەمترە لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی لەبازاردا".  
    ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەموو ئەو نرخەی کە پێشتر لە پڕۆژەیاساکانی بودجەی عێراق دانراون بۆ نەوت، نرخێکی گریمانەییە بوون و کەمتربووە لە نرخی بازار، ئەوەش وەک ڕێکارێکی پێشوەختە بووە بۆ بەرگرتن لە درووستبوونی کورتهێنانی دارایی، بۆیە ئەوە پارەی کەدەمێنێتەوە لە بودجەی ئەو ساڵە دەخرێتە سەر بودجەی ساڵی دوای خۆی."